ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سەرنەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ، سزایەکی قورس دەدرێت!

یاریگا –

چیتر سەرنەکەوتنی مانچێستەر یونایتد بۆ چامپیۆنزلیگ بەبێ سزا تێپەڕ نابێت و ئەو یانەیە مەرجێکی قورسی بەسەردا جێگیر کراوە.

یانە ئینگلیزیەکە کە لە ئێستادا هیواکانی ئێجگار کزن بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتیە ئەورووپیە گەورەکەی وەرزی داهاتوو، لە پریمەرلیگ دۆخی باش نییە و هەشت خاڵ لە ئەستۆن ڤێلای چوارەم و، شەش خاڵ لە تۆتنهامەوە دووەرەوە لە ٢٨ هەفتەی خولەکەدا کە سپێرس یارییەکی کەمتریشی ئەنجام داوە. چیتر مانچێستەرییەکان نابێت خەمساردبن لە دۆخەکە بەهۆی ئەو سزا ماددیەی بۆیان دانراوە.

هاوینی رابردوو، مان یو لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی بۆ پۆشاکە وەرزشییەکان گرێبەستێکی نوێیان ئەنجام دا بۆ دە ساڵی تر بە بڕی ٩٠ ملیۆن پاوەند بۆ هەر ساڵێک. ڕێککەوتنەکان لە ٢٠٢٥ دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە. بەڵام جیا لە هەر جارێکی پێشوو، بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە تایمزی ئینگلیزی، ئەم جارە کۆمپانیاکە مەرجەکانی بۆ ئەو یانەیە سنووردارتر و قورسترکردووە بەوەی کە ئەگەر بێت و یانەکە سەر نەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگی ساڵی دواتر، ئەوا بڕی (١٠ ملیۆن پاوەند) سزای دەخاتە ئەستۆ وەک پێ بژاردن.

پێشتر مەرجی سزا و پێبژاردنی ماددی لە گرێبەستی نێوان ئەو دوو لایەنەدا هەبوو، بەڵام تا ڕادەیەک نەرمتر بوو وەک لەو چاو ئەوەی ئێستا. لە گرێبەستە کۆنەکەیاندا، ئەدیداس سەرنەکەوتنی دوو وەرزی لەسەریەکی کردبووە مەرج بۆ قەرەبووی کۆمپانیاکە، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا ئەگەرچی نزیکیش بوو لە ڕوودان کاتێک وەرزی ٢٠١٦/٢٠١٧ نەیتوانی و، وەرزی دواتر گەڕایەوە سەکۆ ئەورووپیەکە بەڵام جارێکیتر ٢٠١٩/٢٠٢٠ لێی بێبەش بوویەوە. بەوەش رزگاری بوو لە سزاکەی ئەدیداس.

یەکەم گرێبەستی نێوان ئەو یانە ئینگلیزیە و سپۆنسەرە ئەڵمانییەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ ئەوە دوای ٢٣ ساڵ لە کارکردنی مانچێستەر لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی. ئەو کات بڕی گرێبەستی نێوان مانچێستەرییەکان و ئەدیداس کە هەر بۆ دە ساڵ بوو، ٧٥٠ ملیۆن پاوەند بوو، بەڵام ڕێککەوتنی ئەم جارەیان ٩٠٠ ملیۆن پاوەندە (یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار)

بابەتی زیاتر

Back to top button