ئیسپانیا

هەفتەی داهاتوو زیدان دەگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

یاریگا –

هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە زیدان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی دەکاتەوە و بەشداریی یارییەکی خێرخوازیی دەکات.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو رۆژی 23ـی مارس/ئادار زینەدین زیدان جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بەشداریی یارییەکی خێرخوازیی دەکات لە نێوان ئەفسانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و پۆرتۆی پۆرتوگاڵی.

رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 12:00ـی شەو ئەفسانەکانی ریال مەدرید و پۆرتۆ لە یارییەکی خێرخوازیی بەیەک دەگەن، کە داهاتی ئەو یارییە دەبەخشرێتە دەزگای خێرخوازیی یانەی ریال مەدرید بۆ کۆمەککردنی منداڵانی ئیفلیج، جگە لە زیدان هەریەکە لە ئیکەر کاسیاس و رۆبێرتۆ کارلۆس ئەفسانەکانی ریال مەدرید بەشداریی ئەو یارییە دەکەن.

زیدان لە ماوەی ساڵانی 2001 تا 2006 درێسی ریال مەدریدی پۆشی و لە 155 یاریدا 37 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button