ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد نرخی سانچۆی دیاری دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نرخی جەیدن سانچۆی ئینگلیزی دیاری دەکات.

رۆژنامەی سەن سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد نرخی جەیدن سانچۆی دیاری کردووە، ئامادە نییە بە کەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە ئینگلیزەکەی ببێت.

سانچۆ لە مێرکاتۆی زستانە بەشێوەی خواستن گەڕایەوە بۆڕووسیا دۆرتموند، لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و زاڵ بووە بەسەر رۆژگارە سەختەکانی مانچێستەریدا.

دۆرتموند ئارەزوو دەکات ماوەی خواستنەکەی جەیدن بۆ وەرزێکی دیکە درێژ بکاتەوە، بەڵام شەیتانە سوورەکان هیچ ئۆفەرێکی دیکەی خواستن قبوڵ ناکەن و دەیانەوێت بەشێوەی یەکجاری دەستبەرداری ببن

سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، بەڵام بە درێسی شەیتانە سوورەکان نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

لەم وەرزەش بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخرابوویەوە و نەیدەتوانی لەگەڵ تیپی یەکەمیش بەشداری مەشقەکان بکات.

جەیدن بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە 82 یاریدا تەنیا 12 گۆڵی کردووە و خاوەنی 2 ئەسیستیشە. ئەمە لە کاتێکدایە بە درێسی دۆرتموند لە 147 یاریدا 52 گۆڵی کردووە و 66 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button