ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی: دەگەینە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە تیروپشكی چامپیۆنزلیگ و رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەكات.

تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راكێشرا و لەو قۆناخەشدا بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری دەكات.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی esports3 لیڤاندۆڤسكی گوتی:

دڵنییام یارییەكی تایبەت بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەكەین، لە یاری بەرامبەر ناپۆلیش باشتر یاری دەكەین.

هەموو هەوڵێكی خۆمان لەو یارییەدا دەخەینە كار، دڵنیام لە پاریس سانجێرمان دەبەینەوە و دەگەینە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پاریس تەنیا ئێمباپێ نییە، چەندین یاریزانی گرنگیان هەیە، یارییەكی سۆزداری دەبێت بۆ عوسمان دێمبێڵی بەرامبەر یانەكەی پێشووی.

چاوەڕوان دەكرێت یاری چوون لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای پارك دۆ پرێنس لە بەرواری 10ی مانگی رابردوو بكرێت و یاری گەڕانەوەش لە بەرواری 16 هەمان مانگ لە یاریگای مۆنجویك بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button