ئیسپانیاگرنگترین

لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشکرا کرا و ئەستێرەیەکی لاو بۆ یەکەمجار بانگهێشتکرا

یەکەمجارە بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا بانگهێشت دەکرێت

یاریگا –

پاو کوبارسی، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی لاڕۆخای بۆ دوو یاری دۆستانەی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا و بەرازیل ئاشکرا کرد.

کوبارسی، بەرگریکاری بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا. پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 17 ساڵی دەکرد.

کوبارسی دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە دوو مانگی رابردوودا، بە تایبەت یاری رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، کە یەکەم یاری کوبارسی بوو لە چامپیۆنزلیگ.

لامین یامال، یەکێکی دیکەیە لە ئەستێرە لاوەکانی بارسێلۆنا و بانگهێشتی دوو یارییە دۆستانییەکە کراوە.

هەریەکە لە پێدری، گاڤی، ئالێخاندرۆ باڵدی و فێران تۆرێس بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.

گۆڵپارێزان: ئونای سایمۆن، دەیڤد رایا، ئەلێکس رێمیرۆ

بەرگریکاران: کارڤاخال، ناڤاس، پێدرۆ پۆرۆ، لاپۆرت، لۆ نۆرماند، ڤیڤیان، پاو کوبارسی، گایا، گریمالدۆ، رۆدریگۆ، زوبیمێندی، مێرینۆ، فابیان، ئەلێکس بایێنا، سانجێت

هێرشبەران: مۆڕاتا، ویلیامس، یامال، ئۆلمۆ، خۆسێلو، جێڕارد مۆرێنۆ، ئۆیارزابال، سارابیا

بابەتی زیاتر

Back to top button