ئیسپانیاگرنگترین

بۆ دووەم گەڕ لەسەریەک مانزانۆ هیچ یارییەکی لالیگا بەڕێوە نابات

یاریگا –

لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لیستی ناوبژیوانانی گەڕی 29ـی خولی ئیسپانیای ئاشکرا کرد جارێكی دیكه‌ ناوی مانزانۆ نابینرێت.

لە لیستەکەدا بۆ دووه‌م هەفتەیه‌ لەسەریەک ناوى خیسۆس خیل مانزانۆ ناوبژیوانی تێدا نییە، ئەمەش دوای رووداوەکانی یارییەكه‌ی ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا، كه‌ ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌كرا.

له‌ گه‌ڕی 29ی لالیگا، ناوبژیوان خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز یاری نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێڵۆنا به‌رێوه‌دبات، هه‌روه‌ها ناوبژیوان مارتینێز مونوێرا ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی نێوان ڕیال مەدریدی پێشەنگ ئۆساسۆنا ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێکی جود بێلینگهامی به‌رامبه‌ر ڤاڵێنسا لە کاتی زیادکراو ره‌تكرده‌وه،‌ مانزانۆ دووچاری ره‌خنه‌ی زۆربووه‌وه‌، لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیاش سزای داوە و لە بەڕێوەبدنی یارییەکان دووری خستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button