ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

گورزێکی کوشندە بەر مانچێستەر سیتی کەوت

ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان دیارنییە

یاریگا –

کێڤن دی بڕۆین، یاریزانی مانچێستەر ستی بانگهێشتی لیستی هەڵبژاردەی بەلجیکا نەکرا.

دی بڕۆین لە رانی راستی تووشی پێکان بووە، لە یاری رابردووش بەرامبەر لیڤەرپوول، لە خولەکی 69 گۆڕانکاری پێکرا، لەو یارییەی بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.

دۆمێنیکۆ تێدێسکۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا روونیکردووەتەوە

دی بڕۆین تووشی پێکان بووە، لە چەند یاری رابردووشدا بە ئازارەوە یاری کردووە. نامانەوێت ریسک بە کێڤن بکەین، بۆیە بانگهێشت نەکراوە. باشترە لە مانچێستەر سیتی خەریکی چارەسەر وەرگرتن بێت، تاوەکو بە تەواوی بۆ پاڵەوانیەتی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادە بێت.

بەلجیکا لە ماوەی پشووی فیفا، دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ماڵتا و ئیسپانیا دەکات.

شەممە مان سیتی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی FA بەرامبەر نیوکاسڵ یاری دەکات و 31ی ئەم مانگەش رووبەڕووی ئارسیناڵی پێشەنگی پرێمەرلیگ دەبێتەوە.

لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، دی بڕۆین بەهۆی پێکانی ران، ماوەی پێنج مانگ لە یاریکردن دابڕا و سەرەتای ئەمساڵ گەڕایەوە پێکهاتەی پێپ گواردیۆلا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button