ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بەشداری لە ئۆڵێمپیادی پاریس ناكات

بەهۆی ریال مەدریدەوە...

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ناتوانێت بەشداری لە ئۆڵێمپیادی پاریس بكات.

یارییەكانی ئۆڵێمپیادی پاریس لە هاوینی داهاتوو دوای 10رۆژ لە تەواوبوونی یۆرۆ بەڕێوە دەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد، كە كیلیان ئێمباپێ لە پێشەنگی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادایە بۆ بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.

بەپێی زانیارییەكانی لیكیپ ئێمباپێ لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا نابێت بۆ یارییەكانی ئۆڵێمپیادی پاریس.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە فەڕەنسیەكەدا هاتووە، بەهۆی پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە، ئێمباپێ ناتوانێت بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریسدا بكات.

ئەوەش خراوەتە روو، یانە شاهانەكە رێگە نادات ئێمباپێ بەشداری لەو پاڵەوانیەتیەدا بكات، بەهۆی نزیكبوونەوە لە دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ.

زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا كیلیان ئێمباپێ بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە دەكات.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنساوە

لەم وەرزەی لیگ وەن كیلیان ئێمباپێ بەشداری لە 23 یاریدا كردووە و توانیویەتی 21 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button