چامپیۆنزلیگگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ پێنج یانەی کام خول بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکەن؟

رکابەرییەکان بەردەوامن و دەرفەتەکانی خولی ئەڵمانیا بەهێزترینە

یاریگا –

خولی ئیسپانی پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەکێتیی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ (یوێفا) تۆکمەتر کرد.

لالیگا رکابەری لەگەڵ خولەکانی دیکەی ئەوروپی لەسەر زیادکردنی کورسییەکی دیکەی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2024-2025 دەکات.

دوای بردنەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئینتەر میلان، دەرفەتەکانی بەشداریکردنی پێنج یانەی ئیسپانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو زیاد بووە.

خولی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 14.187 خاڵ، لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی یوێفا دێت، بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ خولی فەرەنسی کە لە پلەی چوارەمدا دێت.

خولی ئیتاڵی بە کۆکردنەوەی 16.571 خاڵ لە پلەی یەکەمدا دێت، بۆ وەرزی داهاتوو پێنج یانەی خولی ئیتاڵیا بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن، بە تایبەت ئەگەر یانەکانی ئیتاڵیا، ئەمشەو ئەنجامی باش لە یۆرۆپالیگ و کۆنفرانس لیگ بەدەستبهێنن. تاوەکو قەرەبووی دۆڕانی یانەکانی ناپۆلی و ئینتەر میلان بکەنەوە.

خولی ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دێت و 15.928 خاڵی کۆکردووەتەوە، لە ئەگەری بەردەوامی ئەنجامە ئەرێنییەکانی بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ، ئەگەری سەرکەوتنی بۆ پلەی یەکەم لە ئارادایە.

بەڵام بە هۆی ئامادەبوونی سێ یانەی ئیسپانی ‘ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید) لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، لالیگا دەرفەتی کۆکردنەوەی خاڵی زیاتر و چوونە پێش لە ریزبەندییەکەی هەیە.

ریزبەندی رکابەری یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا لەسەر زیادکردنی یانەیەک لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو

  1. خولی ئیتاڵیا: 16.571 خاڵ (کورسییەکی زیاتر وەردەگرێت)
  2. خولی ئەڵمانیا: 15.928 خاڵ (کورسییەکی زیاتر وەردەگرێت)
  3. خولی ئینگلیزی: 15.000 خاڵ
  4. خولی فەرەنسی: 14.416 خاڵ
  5. خولی ئیسپانی: 14.187 خاڵ

هەر خولێک 19 هەزار خاڵ کۆبکاتەوە، ئەوا خۆکارانە کورسییەکی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو زیاد دەبێت، بەبێ چاوەڕێکردنی ئەنجامەکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button