ئه‌وروپائینگلتەرا

نوێنەری چەند یانەیەکی ئەوروپی لە یاریگای ئیمارات بوون

یاریگا –

ڕووبەڕوو بوونەوەکەی دوێنێ شەوی نێوان ئارسیناڵ و پۆرتۆ بە دەرفەت زانراوە لەلایەن چەند یانەیەکی ئەورووپیەوە بۆ تەماشا کردن و هەڵسەنگاندنی یاریزانێکی پۆرتۆ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فاریزۆ رۆمانۆ، شەوی رابردوو لە یاریگای ئیمارات چەند یانەیەکەی ئەورووپی بوونیان هەبووە بۆ لە نزیکەوە تەماشاکردنی ئالان ڤارێلا.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە کە ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینیەکە لە لیستی زۆرێک لە یانەکانی پریمەرلیگ و چەند یانەیەکی خولەکانی دیکەیشە.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئالان ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ڤارێلا کە بە خاڤێر ماسکیرانۆی نوێ ناسراوە، تەمەنی ٢٢ ساڵە و هاوینی ڕابردوو بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ لە بۆکا جونیۆرزی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ پۆرتۆ.

ڤارێلا لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ بە ناچاری گۆڕانکاری         پێ کرا بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی ٩٧

زۆرترینی ئەو یانانەی ناوی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی پێوە بەستراوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیە کە وەک بەهێزترین ڕکابەر دادەنرێت بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button