ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

پاکۆ ئالکاسێر بەشداری راهێنانەکانی بورووسیا دۆرتمۆندی کردەوە

یاریگا
پاکۆ ئالکاسێر، هێرشبەری ئیسپانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بە هۆی پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە و دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە دوای ماوەیەک دوور کەوتنەوە بە هۆی پێکان، هێرشبەری ئیسپانی یانەکەیان ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردەوە.و ئامادەکاری بۆ یارییەکانی داهاتوو دەکات.

ئالکاسێر ئەم وەرزە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بەشداری تەنها هەشت یاریکردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە تووشی پێکان بووە.

Back to top button