ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

گۆڵ لە دژی بارسا بکات ئاهەنگ دەگێڕێت؟ ئەلکاسێر وەڵام دەداتەوە

یاریگا- پاکۆ ئەلکاسێری یاریزانی ئێستای بروسیا دۆرتمۆند و پێشووتری بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی درکاند کە ئەگەر هاتوو گۆڵ لە دژی یانەکەی پێشووی تۆمار بکات.

هێرشبەرە ئیسپانیاکە لە گفتوگۆیدا لەگەڕ ڕۆژنامەی سپۆرتی وڵاتەکەی گوتی: “لە ئێستادا هەست بە متمانە-بەخۆبوونێکی زیاتر دەکەم وەک لە هەر کاتێکیتری ڕابردووم، ئەمەش بەهۆی ئاستەکەمەوە لە ئەڵمانیا و تۆمارکردنی گۆڵی زۆر. خۆشحاڵم کە دەگەڕێمەوە بارسێلۆنا و ڕووبەڕووی هاوڕێ کۆنەکانم دەبمەوە. یارییەکی تایبەت دەبێت و دڵخۆش و پڕجۆشوخرۆش لێی دەڕوانم تا بتوانم باشترین ئاستم پێشکەش بکەم لەو یارییە. ناشزانم ئەگەر گۆڵ تۆمار بکەم ئاهەنگ دەگێڕم یاخود نا، بەهۆی ئەو ماوەیەی لەوێ بووم، ڕێز لە یانەکە و هاندەرانی دەگرم.”

لە بارەی عوسمان دیمبیلی یاریزانی پێشووتری دۆرتمۆند و ئێستای بلاوگرانا، پاکۆ جەختی کردەوە کە هیچ گرفتێک لەو ڕووەوە لای یاریزانانی دۆرتمۆند نییە و بەشێوەی زۆر باش باسی دەکەن و بیری ئەو کاتانەی دەکەن کە لە یانەکە بووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بە گەڕانەوەی بۆ سیگناڵ ئیدۆنا پارک،  دیمبڵی تووشی هیچ کێشەیەک نابێت لەو یاریگایە.

دۆرتمۆند لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان 17ی ئەم مانگە لە نێو خاکی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە. لە هەمان کۆمەڵەی شەشەمدا یانەکانی ئینتەر میلان و سلاڤیا پراگ هەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button