ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

راهێنەری پۆرتۆ: ئارتێتا جنێوی بە خێزانەکەمدا

ئارتێتا هیچ هەڵوێستێکی نەبووە

یاریگا –

سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری پۆرتۆ لە دوای یارییەکەی شەوی رابردووی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر ئارسیناڵ روونیکردەوە، میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ جنێوی پێداوە.

ئارسیناڵ بە لێدانی یەکلاییکەرەوە، بە ئەنجامی 4-2 لە پۆرتۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە دوای 2010 گەیشتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

گرژییەکی زۆر لە یارییەکە بەدیکرا، بە تایبەت لە نێوان هەردوو راهێنەرەکە، کۆنسێساو لە دوای یارییەکە گوتی

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە، ئارتێتا روویکردە یاریزانانی یەدەک و بە زمانی ئیسپانی، جنێوی بە خێزانەکەمدا. بە دەنگی بەرز قسەم کرد، تاوەکو سەرنجی ئارتێتا رابکێشم و پێم گوت، ئەو کەسەی جنێوی پێدەدەی، لەگەڵ ئێمە نییە.

لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە، رۆژنامەنووسێک پرسیاری جنێودانەکەی ئاڕاستەی ئارتێتا کرد، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە وەڵامی نەدایەوە و گوتی ”نۆ کۆمێنت”.

ئارسیناڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپوول لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدا دێت، دوا نیوەڕۆی هەینی تیروپشکی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button