ئینگلتەراگرنگترین

نرخی دیاز بۆ بارسێلۆنا دیاری کرا

یاریگا –

گومان لەسەر داهاتووی لویس دیاز دروست بووە لەگەڵ لیڤەرپوڵ و زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی لە دۆخەکەیە بیقۆسێتەوە.

هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە زستانی ٢٠٢٢ لە پۆرتۆی پورتوگالیەوە بە بڕی ٣٧ ملیۆن پاوەند ڕووی کردە لیڤەرپوڵ. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پرسیار لەسەر داهاتووی نلە ئانفیڵد سەری هەڵداوە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی El Heraldoی کۆڵۆمبی، بریکارەکەی دیاز نرخێکی “باوەڕپێنەکراو”ی خستووەتە سەر یاریزانە ٢٧ ساڵانەکە و بە یانە کەتەلۆنیەکەی راگەیاندووە کە دەبێت تا بڕی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ بدەن گەر بیانەوێت دیاز لە ئانفیڵد بڕفێنن.

لەوەتەی پۆشینی درێسەکەی لیڤەرپوڵ، لویس لە ٨٥ یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان ٢٢ گۆڵی تۆمار کردووە.

کۆتا یارییشیان بەرامبەر مان سیتی رەخەنەی زۆری لێ گیرا بەهۆی زۆری ئەو هەلە ئاسانانەی لە دەستی دەدان لەو یارییە چارەنووسسازەی کە ١-١ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button