ئینگلتەراگرنگترین

لە پلانێکیاندا مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێک دەکاتە پێنجەم گرانترین بەرگریکاری مێژوو

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ تۆکمەتر کردنی هێڵی بەرگری، چاویان لە گواستنەوەیەکی گرانبەهایە.

مان یو تەنها لەم وەرزەی پریمەرلیگدا لە ٢٨ هەفتەی خولەکەدا ٣٩ جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنراوە کە یەکسانە بە ژمارەی گۆڵەکانیان لەو خولەدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی، مانچێستەر جاراد برانسوەیتی بەرگریکاری ئیڤەرتنی کردووەتە ئەمانج و دەیانەوێت بە بڕی ٧٥ ملیۆن پاوەند لێی بچنە پێشەوە.

ئەو یاریزانە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە یاریزانی ئیڤەرتن و تا سەرەتای ئەم وەرزە کە گەڕێنرایەوە یانەکە، چەند جارێک بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە.

ئەو بڕە پارەی مان یو بۆ برانسوەیتی ئامادە کردووە، لە ئەگەری قایلبوونی یانەکە و یاریزانەکە بەو دەستەوارەیە، ئەوا دەبێتە پێنجەم گرانترین بەرگریکاری مێژوو لە دوای ماگوایەر بۆ مانچستەر، ڤاردیۆل بۆ مان سیتی، دی لیخت بۆ یوڤێنتوس و ڤاندایک بۆ لیڤەرپوڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button