ئیسپانیائینگلتەرا

لیڤەرپوول ئامادەیە ئەستێرەکەی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات

یاریگا –

لیڤەرپوول ئامادەیە لویس دیازی ئەستێرەی یانەکەی، بە ئۆفەریکی بەرچاو پیشکەشی بارسیلۆنا بکات.

ئاستی بەرچاوی دیاز لە لیڤەرپوول لە چەند وەرزی رابردوودا وایکردووە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو ئەستێرەیە بکەن.

لە ساڵی 2022ەوە دیاز پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، توانیویەتی لە ئانفێڵد بدرەوشێتەوە و وەک یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی تیپەکەی لە چەند وەرزی رابردوودا دەستنیشان کراوە، هەر ئەمەش وایکردووە چەند یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی بکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە میدیاکانی ئینگلتەرا باسیان لە بڕیارەکەی لیڤەرپوول کرد بۆ فرۆشتنی ئەم ئەستێرە کۆڵۆمبییە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، بارسێلۆناش یەکێک بوو لەو یانانەی کە ناوی لە تەنیشت ناوەکەیەوە دەبیسترا.

بڵاوکراوەی ئیل هێرالدۆی کۆڵۆمبی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوول ئامادەن دستبەرداری دیاز ببن ئەگەر ئۆفەرێکیان لە نێوان 120 بۆ 145 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت و ئەگەر بارسا بتوانێت ئەم بڕە پارەیە بدات، ئەوا کێشەیان نابێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

هەرچەندە دۆخی دارایی ئێستای بارسێلۆنا بەجۆرێکە کە پێناچێت ئامادەبێت ئەم بڕە پارەیە بۆ دیاز بدات، بەڵام ئەگەر توانیان لە هاویندا هەندێک ئەستێرە بفرۆشن، رەنگە دۆخەکە بۆیان جیاواز بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button