چامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانه‌كانی تێر شتیگن پێش یارییان به‌رامبه‌ر ناپۆلی

یاری ناپۆلی گرنگترینی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌

یاریگا –

مارک تێر ستیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانه‌ی بارسێلۆنا پێیوایە ڕووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ گرنگترین یاریی ئەم وەرزەیە.

تێر ستیگن لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی، ئەوەی هەمیشە دەمانەوێت، هێشتنەوەی پەڕەیەکی خاوێنە، رەنگە بتوانیت بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، لەم دواییانەشدا چێژمان لە سەقامگیری ئاستی تیپه‌كه‌مان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناپۆلی ئاستی باشتربووه‌،بەڵام ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان، و دەبێت بە باشی یاری بکەین، لە ساڵی 2015وه‌ نەگەیشتووینەتە یاری کۆتایی، چونکە هەڵەمان کردووه‌، هەمیشە دەرفەتێکی نوێ دێتە پێشەوە، بۆیە دەبێت بیر لە یارییەکەی ناپۆلی  بکەینەوە نەک رابردوو.

له‌باره‌ی ئاستی پاو کوپارسی 17 ساڵان رایگه‌یاند، ئەو وەک یاریزانێکی تۆپی پێ کارێکی ناوازە دەکات و دەتوانێت زۆر پێشبکەوێت، هەروەها هەمیشە به‌باشی  گوێده‌گرێت.

سەبارەت بە ئەلێکس مێرێتی گۆڵپارێزی ناپۆلی گوتی: ئەو لە ئاستێکی زۆر باشدا یاری دەکات، ئێمە یەکتر دەناسین، شایەنی رێزگرتنە، ئاواتەخوازم بەردەوام بێت له‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، بەڵام به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ بکەن.

سەبارەت بە ئەگەری هانسی فلیک بۆ وەرزی داهاتوو ببێته‌ ڕاهێنەری بارسا، تێر شتیگن لە وەڵامدا گوتی، ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئه‌م بابه‌ته‌، ئەو کەسێکی گەورەیە، ئێمەش لە ئەڵمانیا زۆر رێزی لێده‌گرین ، بەڵام زۆرترین ته‌ركیزم له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ناپۆلیه‌، چونكه‌ گرنگترین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌مانه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، جاڤی هێرناندێز رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌ راگەیاند، ئەوەش بۆ من خراپ بوو، ئەو راهێنەرێکی گەورەیە، بەڵام بەداخەوە دەڕوات.

تێر شتیگن لە کۆتاییدا گوتی، هەموو پاڵەوانێتییەک بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە ده‌جه‌نگین بۆ به‌ده‌ستهێنانی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button