ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كانسێلۆ: دەمەوێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بم

یاریگا –

جواو كانسێلۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خواستی خۆی بۆ مانەوەی لە یانەكەی دەربڕی.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا كانسێلۆ بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی كانسێلۆ بكات بە هەمیشەیی، لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەكە پێشكەشی دەكات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كانسێلۆ گوتی:

من یاریزانی مانچێستەر سیتیم و نازانم داهاتووم چی بەسەر دێت، بەڵام دەمەوێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بم.

ساڵێكی زۆر ئاڵۆز بوو، بارسێلۆنا یانەیەكی زۆر تایبەتە، راهێنەر ووتی كە لە كۆتایی وەرزدا دەڕوات، تیپەكە هەوراز و نشێوی خۆی هەبووە، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە دەرفەتت پێدەدات بۆ ئەوەی خۆت رزگار بكەیت، بردنەوە لە ناپۆلی بەڵگە دەبێت بۆ ئەوە.

لە یاری چوون بەرامبەر ناپۆلی ئێمە باشتر بووین و پێوویست بوو گۆڵی زیاتر بكەین، بەڵام ئەوە رووینەدا و لە كۆتاییدا یەكسان بووین.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button