ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش لە دۆرتمۆندەوە بۆ سانچۆ

یاریگا –

چاوەڕوانییەکانی جەیدن سانچۆ بەرهەمی دەبێت و ئەمڕۆ لە دۆرتمۆندەوە هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەیشت.

دۆرتمۆند سێ ساڵ پێش ئێستا یاریزانە ئینگلیزیەکەی بە بڕی ٧٣ ملیۆن پاوەند بە مانچستەر یونایتد فرۆشت، بەڵام لە یانە ئینگلیزیەکە نەبووە یاریزانی سەرەکی و، خراپترین ماوەیشی لەگەڵ ئێریک تین هاگی راهێنەری هۆڵەندی بوو کە کێشمەکێسەکانیان تەقیەوە و گەیشتە بن بەست تا بە ناچاری لەم زستانەدا بە خواستن گەڕاندیانەوە بۆ یانەکەی پێشووی.

بەگوێریە زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، دۆرتمۆند بە نیازن لەم هاوینە بە یەکجاریی سانچۆ بگوازنەوە ریزەکانیان پاش پیشاندانەوەی بەشێک لەو توانایەی پیشتر بە درێسە زەردەکەیانەوە پێشکەشی دەکرد.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە باری سەرنەگرتنی گواستنەوەی هەمیشەیی، دۆرتمۆند بیری لە بژاردەیەکی دیکە کردووەتەوە کە لە بۆ وەرزێکی تر سانچۆ بە خواستن بهێڵنەوە لە سیگنال ئیدوناپارک.

لەوەتەی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی، ئەو یاریزانە تەمەن ٢٣ ساڵانە توانیویەتی لە هەشت یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا گۆڵێک بکات و یەکێکیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button