بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نەک هەر خۆی لە پاریس سانجێرمان برایەکەی ئێمباپێش خراوەتە لیستی رەشەوە

یاریگا –

نەک هەر خۆی لە پاریس سانجێرمان برایە بچووکەکەی ئێمباپێش پەراوێزخراوە و خراوەتە لیستی رەشەوە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی وەرز ئەویش پاریس بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ئیتان برایە بچووکەکەی کیلیان ئێمباپێ لەوەتەی برایە گەورەکەی بڕیاریداوە یانەکەی بەجێبهێڵێت، تەنانەت بۆ لیستی یارییەکانیش بانگهێشت ناکرێت و لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ستاد رێمس لەسەر پەیژەکانەوە سەیری یارییەکەی دەکرد و ناوی لە لیستی یاریزانە بناگهێشتکراوەکانی یارییەکە نەبوو.

ئیتان (17 ساڵان) کۆتایی ئەم وەرزە رۆژی 30ـی یۆنیۆ هاوشێوەی برایەکەی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، پێشبینی دەکرێت ئیتان لەگەڵ کیلیان بڕوات و یانە فەرەنسییەکە بەجێبهێڵێت، تەنانەت بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان یەکێک لە داوایەکانی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید گواستنەوەی واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ برایەکەی.

رۆژنامە فەرەنسییەکە ئاشکرایکردووە، لویس کامپۆس و ناسر خلێفی سەرپەرشتی کەیسی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیتانیان دەکرد، بەڵام ئێستا نوێکردنەوەی گرێبەستی برایەکەی ئێمباپێ ئەستەم بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button