ئاسیاگرنگترین

كرێسپۆ: وەڵامی لێدوانەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نادەمەوە

یاریگا –

هێرنان كرێسپۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی عەینی ئیماراتی دووپاتیكردەوە كە وەڵامی لێدوانەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناداتەوە و بۆ بردنەوە دەچنە یاریگا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری عەین بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرایكرد كە تیمەكەی لە توانایدا هەیە ریمۆنتادا بكات و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

كرێسپۆ لە لێدوانەكانی پێش یاری گەڕانەوە بەرامبەر نەسر گوتی:

شانازی دەكەم كە عەین یەكێكە لە باشترین 8 یانەكانی ئاسیا، ئێمە رێز لە ركابەرەكەمان دەگرین و بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو دەچینە یاریگا.

ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:

رێز لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرم، بەڵام هیچ وەڵامێكم بۆ لێدوانەكانی نیە.

یاری چوون لە یاریگای عەین یانەی خاوەن ماڵ بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە نەسری میوانی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button