ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی لالیگای ئیسپانیا.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

پێموایە مۆدریچ شایەنی چەپڵەیە، ئەمڕۆ یارییەكی زۆر تەواوی كرد، وە هەروەها كاماڤینگاش بۆیە هاندەران چەپڵەیان بۆ لێدا.

دەربارەی لێدوانەكانی رۆدری لەسەر جیاوازی لالیگا و پرێمەرلیگ كارلۆ گوتی: 

بەڵێ جیاوازی هەیە، مەرج نیە ئەمە بەو مانایە بێت كە یەكیان لەوی تریان باشتر بێت، لەسەر ئاستی تاكتیك خولی ئیسپانی زۆر باشترە لە خولی ئینگلیزی، بەڵام ئەگەر باسی چڕی و خێرایی بكەین پرێمەرلیگ باشترە، بەڵام ئیسپانیەكان كوالێتی تاكتیكی زیاتریان هەیە.

دەربارەی براهیم دیاز گوتی:

نازانم كوێ هەڵدەبژێرێت و یاری بۆ كێ دەكات، ئیسپانیا یاریزانی زۆر باشی هەیە و هەڵبژاردنی لیستێك قورس دەبێت، بەڵام نازانم بڕیار لەسەر چی دەدات.

دەربارەی ئاردا گولەر كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

زۆر كەم یاری كرد، تەنیا چەند خولەكێك بوو، بەڵام بڕوای بەوە هەبوو كە دەیتوانی شتێك بكات، ئەم دەسكەوتە ئاسان نەبوو، بەهرەیەكی گەورەی هەیە و رۆژانە دەیبینین و قسەی لەگەڵ دەكەین، لێرە داهاتوویەكی دەبێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button