کوردستان

دیاریەک لە گۆڵپارێزی یانەی سیروانی نوێ وە بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێر

لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان یانەی شەقڵاوە سەرکەوتنێکی گرینگی تۆمار کرد و هەولێریش دووبارە لە یاریگای یەکەم براوە نەبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10\3\2024 گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی چوار یاری دەستیپێکرد، یانەی برایەتی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1_0 بە یانەی ئاڕاڕات دۆڕا و تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان محەمەد مستەفا یاریزانی یانەی برایەتی بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار کرد، یانەی ڕانیە دووەم یاریە لە سەر یەک شکست بەش دەبێت کاتێک لە نێو یاریگای شەقڵاوە بە ئەنجامی 1_ 0 بە یانەی شەقڵاوە دۆڕا، گۆڵی یانەی شەقڵاوە یاریزانی دڵی بەرگری محەمەد سەردار تۆماری کرد و لەم یاریەشدا لازۆ عەلی یاریزانی یانەی ڕانیە لێدانی سزای لە دەستدا.

یانەی سیروانی نوێ دیاریەکی بەنرخ پێشکەش بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەکات کاتێک لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1_1 لەگەڵ یانەی شێروانە یەکسان بوو، گۆڵی یانەی شێروانە یاریزان عوسمان کەریم تۆماری کرد و گۆڵی بەرامبەری یانەی سیروانی نوێش گۆڵپارێز دیلان غەفور بە لێدانی سزا تۆماری کرد، بەمەش دەرفەتێکی باش لە بەردەم یانەی پێشمەرگەی هەولێرە کە لە یاری سبەی بەرامبەر زاخۆ سەرکەوتووبێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی شێروانە بۆ دوو خاڵ بەرزبکاتەوە،لە یاریگای یەکەمی فرانسۆ هەریری کە یانەی هەولێر دووەم یاریە لەم یاریگایە سەرکەوتوو نابێت  میوانداری یانەی هەندرێنی کرد و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ڕیزبەند و یارییەکانی سبەی دووشەممە 11\3\2024 لە خولی نایابی کوردستان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button