ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ: بێڵینگهام لە خولی ئینگلیزی گۆڵێکی ناوازەی کرد

یاریگا –

بێلینگهام، لە خولی ئینگلیزی گۆڵێکی سەرسوڕهێنەری کرد، بەڵام ئەوە جود نەبوو بەڵکو جۆب برا بچووکەکەی بێڵینگهام بوو کە بە گۆڵە ناوازەکەی سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکیشا.

جوب کە یاری بۆ سەندەرلاند دەکات لە خولی چامپیۆسشیپ، دوێنێ لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا رووبەڕووی ساوسمپتن بوونەوە و بە ئەنجامی 4-2 تووشی شکست بوون.

ئەمە شەشەم شکستی سەندرلاند لەسەریەک بوو لەم وەرزەدا، هەرچەندە جۆبی تەمەن 18 ساڵ بەرزترین ئاستی خۆی  پێشکەش کردووە و توانیویەتی بە تاکەکەسی جیاواز بێت بەڵام نەیتوانیوە رێگە لە شکستی یانەکەی بگرێت.

لە خولەکی 71 یارییەکەدا، بێلینگهام گۆڵی شەشەمی ئەم وەرزەی خۆی بە لێدانێکی راستەوخۆ کرد. گۆڵێک کە هەمووان باسی دەکەن و بووە جێی سەرنجی هەمووان.

جۆب دوو ساڵ لە جودی برای بچووکترە و هەردووکیان لە بێرمینگهام سیتی دەستیان بە تۆپی پێ کردووە. لە کاتێکدا جود پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆند و دواتریش ریال مەدریدەوە کرد، جۆبی برای هاوینی رابردوو بێرمینگهامی بەجێهێشت و رووی لە سەندەرلاند کرد. سەندرلاند لەم وەرزەدا لە چامپیۆنسشیپ بە کۆ کردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی دوازدەهەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button