ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانی پۆستێكۆگلو دەربارەی تیمۆ فێرنەر

یاریگا

ئەینج پۆستێكۆگلو، راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی باس لە ئاستی تیمۆ فێرنەر هێرشبەری ئەڵمانی یانەكەی دەكات.

فێرنەر لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و لە كۆتایی وەرزدا ماوەی خواستنەكەی كۆتایی دێت.

هێرشبەرە ئەڵمانییەكە لە گرێبەستەكەیدا بڕگەیەك هەیە كە لە دوایی كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی یانە لەندەنیەكە دەتوانێت بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی هەمیشەیی بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

پۆستێكۆگلو لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەربارەی داهاتووی فێرنەر گوتی:

ئەو بە راستی زۆر گرنگ بووە، كاریگەری درووستكردووە،  بەڵام پێموایە دەتوانێت زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، دڵنیام لەوە.

فێرنەر لەگەڵ تۆتنهام شەش یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button