ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زیدان دەگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا –

زینەدین زیدان، ئەفسانە و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید دووبارە دەگەڕێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

زیدان لە هاوینی ساڵی 2021 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی جێهێشت، دوای ئەوەی چەندین نازناوی بۆ یانە شاهانەكە بردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكی خێرخوازی لەنێوان ئەفسانەكانی ریال مەدرید و ئەفسانەكانی پۆرتۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت.

لەو یارییەدا زیزۆ وەك یاریزان دەگەڕێتەوە و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بۆ ریال مەدرید دەكات.

یارییەكەی نێوان ئەفسانەكانی مەدرید و ئەفسانەكانی پۆرتۆ لە بەرواری 23 ئەم مانگە دەكرێت.

زیزۆ ئێستا بێ یانەیە و راهێنەرایەتی هیچ یانەیەك ناكات، پێشتر لە دوو كاتی جیاوازدا راهێنەرایەتی یانە شاهانەكەی كردووە، كە توانی سێ جاری لەسەر یەك نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button