کوردستانگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

سلێمانی بووە پاڵەوانی کوردستان

یاریگا –

یانەی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولی تۆپی دەستی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، سلێمانی لە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان میوانداری یانەی هەولێر کرد، یارییەکەی 39 – 21 بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.

بەر لەم یارییە هەردوو یانە لە سێ یاری رابردوو بەدوای یەک شکستیان بە یانەکانی سۆران، کەیوان و قەڵا هێنابوو، خۆشیان تووشی هیچ شکستێک نەبووبوون، بۆیە چاوەڕوان دەکرا یارییەکی ئاست بەرز بەڕێوەبچێت.

بەڵام بەپێچەوانەی پێشبینییەکان، سلێمانی بە ئاستێکی بەرزتر دەرکەوت، لە سەرەتا تا کۆتایی بەڵادەست بوو، توانی بە ئەنجامێکی گەورە شکست بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە بهێنێت.

دیمەنێک لە یاری نێوان سلێمانی و هەولێر

لەلایەکی دیکە و لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی، هەردوو یانەی قەڵای شاری هەولێر و کەیوانی شاری کەرکوک رووبەڕوو بوونەوە، کەیوان توانی 22-18 یارییەکە بباتەوە و پلەی سێیەمی خولەکەی بەدەستهێنا.

تیپی تۆپی دەستی یانەی هەولێر

بابەتی زیاتر

Back to top button