کوردستانگرنگترین

رزگاری بۆیەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە خولی نایابی کوردستان

یاریگا –

بۆیەکەمجار لە مێژوودا رزگاری گەیشتە خولی نایابی کوردستان و هاوشانی یانەی پیشەسازی بلیتەکانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستانیان بەدەستهێنا.

لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان، رزگاری لە یاریگای خۆی میوانداریی شۆرجەی کرد، یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، لە خولەکی 61 سەلام محەمەد تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، رزگاری بەم بردنەوەیە لە پلەی دووەمی خولی پلە یەک بووە خاوەنی 35 خاڵ.

رزگاری بۆیەکەمجار گەیشتە خولی نایابی کوردستان و بەپێش کۆیە کەوتەوە کە کۆیە بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

پیشەسازیش لە دوایین گەڕی خولەکە لە یاریگای خۆی 2-1 لە سێمێلی بردەوە و بەبێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕانێک بێت، پلەی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستانی بەدەستهێنا.

Back to top button