ئیتاڵیاگرنگترین

بە فەرمی پاپو گۆمزێز بۆ ماوەی 2 ساڵ رادەگیرێت

یاریگا –

تانەکەی پاپو گۆمێز رەتکرایەوە، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزە بەخشی قەدەخەکراو  بۆ 2 ساڵ رادەگیرێت.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزە بەخشی قەدەخەکراو، پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی یانەی سێڤییا بۆ ماوەی دوو ساڵ راگیرا.

بەڵام یاریزانەکەی تانگۆ تۆمەتەکانی رەتکردەوە و تانەی لە بڕیارەکە دا، بەڵام کەمێک لەمەوبەر رافایێل پالادینۆ، راهێنەری مۆنزا رایگەیاند: بەشێوەیەکی فەرمی تانەکەی گۆمێز رەتکرایەوە و یاریزانەکە بۆی نییە تا دوو ساڵی دیکە بەشداری هیچ چالاکییەکی وەرزشی بکات.

بە فەرمی تانەکەی گۆمێز رەتکراوەتەوە و بۆ ماوەی 2 ساڵ راگیراوە، یانەکەمان پەیوەندی بە یاریزانەکە دەکات و هەڵوێستی ئێمە بە یاریزانەکە رادەگەیەنێت.

یاریزانەکە لە مانگی تشرینی دووەم و چەند رۆژێک بەرلە دەستپێکی جامی جیهانی 2022 لە سێڤییا پشکنینی بۆکراوە، ئەنجامی پشکنینەکانیش پۆزەتیڤ دەرچوون.

هەر بۆیە ئەم سزا دوو ساڵییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی پشکنینەکانی ساڵی 2022، بەڵام یاریزانەکە لە ئۆکتۆبەری 2023 سزاکەی بەسەردا سەپێنرا.

گۆمێز لە تانەکەیدا گوتوویەتی، شەوێک دۆخی باش نەبووە، شروبێکی چارەسەری یەکێک لە منداڵەکانی خواردووەتەوە، نەیزانیووە ماددەی قەدەخەکراوی تیادابووە و رێگەپێدراو نییە، بەڵام دەبوو لانیکەم پێش ئەوەی بیخواتەوە ئاگادار بدات.

بەڵام دواتر یاریزانەکە مۆڵەتی لە تیپەکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەشداری جامی جیهانی بکات، بەمەیش سزاکەی دواکەوتووە.

سێڤییا ئاگاداری بابەتەکە بووە، بەو هۆکارەش گرێبەستی یاریزانەکەی هەڵوەشاندەوە، لە مێرکاتۆی هاوینە هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو یاریزانەکە بگوازێتەوە لەبەر مەترسی سزادرانی ناوبراو.

بەڵام دواجار یانەی مۆنزای ئیتاڵی بڕیاریدا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، بەڵام تەنیا دوای سێ هەفتە لە گواستنەوەی یاریزانەکە، گۆمێز سزایەکەی دووساڵەی بۆ دەرچوو.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەر یاریزانێک بارودۆخی تێکبچێت لەژێر رێنمایی پزیشکی بۆی هەیە جۆرێکی مادەی وزەبەخشی دیاریکراو بەکاربهێنێت، بەڵام گۆمێز بێ گوێدانە بۆچوونی پزیشک و پرسکردن بەکەس ئەو مادەیەی بەکارهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button