ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا دۆسیە بۆ سکاڵاکەی سەر ریال مەدرید دەکاتەوە

یاریگا –

لالیگا وەڵامی سکاڵاکەی سێڤییای دایەوە و دۆسیە بۆ کەیسەکەی ریال مەدرید دەکاتەوە.

ماوەیەکە کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بەر لە یارییەکان هێرشی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانان و فشاریان دەخاتە سەر.

لە 25ـی مانگی شوبات، لە یارییەکانی گەڕی 26 لالیگا سێڤییا بووە میوانی ریال مەدرید، پێش و پاش یارییەکە کەناڵی ریال مەدرید بە تونی هێرشی کردە سەر ئیسیدرۆ دیاز دی مێرای ناوبژانی یارییەکە و فشارێکی زۆری لەسەر درووستکرد.

بەهۆی هێرشەکانی کەناڵەکە سێڤییا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر ریال مەدرید تۆمارکرد، یانە ئیسپانییەکە کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند لالیگا وەڵامی سکاڵاکەی داوەتەوە و دۆسیەی بۆی کردووەتەوە.

فیدراسیۆینی تۆپی پێی ئیسپانیا لەرێگەی لیژنەی دیسپلینی خۆیەوە، یانەکەمانی (سێڤییا)ـی ئاگادارکردەوە، دۆسیەیەکیان بۆ سکاڵاکەیان کردووەتەوە کە لەسەر کەناڵی ریال مەدرید تۆماریان کردبوو.

کارەکانی کەناڵی ریال مەدرید زیان بە تۆپی پێی ئسپانیا دەگەیەنێت، بێلایەنی ناوبژیوانان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، فشار لە سەر ناوبژیوانان درووست دەکەن و وادەکەن بڕیاری نادادپەروارانە بدەن.

هاوکات خاڤیێری تێباسی سەرۆکی لالیگا لەماوەی رابردوو رایگەیاند بەم زووانە سنوورێک بۆ کەناڵی ریال مەدرید دادەنێن و رێگە نادەن بەوشێوەیە هێرش بکەنە سەر ناوبژیوانانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button