ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ زیرکزی تەرخان کردووە

یاریگا –

ئارسیناڵ 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ جۆشوا زیرکزی تەرخان کردووە.

ماڵپەڕی CaughtOffside بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵی لەندەنی ئۆفەرێکی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی و هێرشبەری بۆڵۆنیای ئیتاڵی تەرخانکردووە.

میکێل ئارتێتا لە ئاستی گابڕیێل خێسوس و ئێنکیتیا رازی نییە، داوای لە یانەکەی کردووە بۆ وەرزی نوێ هێرشبەرێکی بۆ بگوازنەوە، زیرکزیش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان.

جۆشوا زیرکزی لەگەڵ بایرن میونشن

جۆشوا لە هاوینی 2022 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بۆڵۆنیا کرد، بەڵام بڕگەیەک لە گرێبەستەکە هەیە رێگە بە یانە باڤارییەکە دەدات جارێکی دیکە یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

بەپێی بڕگەکە بایرن میونشن دەتوانێت بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ جارێکی دیکە گرێەست لەگەڵ جۆشوای تەمەن 22 ساڵان واژۆ بکات و بیگەڕێنێتەوە ئالیانز ئارێنا.

بەڵام بایرن تا ئێستا بڕیاری نەداوە ئەو بڕگەیەی گرێبەستەکە کارا دەکات یاخود نا، یانەکە هەر لەم هەفتەیە گرێبەستی ماتیس تیلی فەڕەنسی تا 2029 نوێکردنەوە، ئەمەش ئەگەری گەڕانەوەی زیرکزی کەمتر کردەوە.

بەڵام ئەڵمانییەکان هێشتا چاویان لەسەر بەهرەدارە هۆڵەندییەکە لانەبردووە، چاوەڕوان دەکەن لە کۆتایی وەرزەکە و دوای دیاریکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ شوێنی تۆماس توخێل چارەنووسی ئەو یاریزانەش یەکلایی بکەنەوە.

جۆشوا زیرکزی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 29 یاری بۆ بۆڵۆنیا کردوە و بەشداری 17 گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button