کوردستانگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

سلێمانی لە یاری کۆتایی میوانداری هەولێر دەکات

یاریگا –

یانەی سلێمانی لە یاری کۆتایی خولی تۆپی دەستی کوردستان میوانداری یانەی هەولێر دەکات.

سبەی هەینی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، سلێمانی لە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان میوانداری یانەی هەولێر دەکات، براوەی یارییەکە دەبێت بە پاڵەوان.

تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی

لە بەرواری 16/2/2024 وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان بە بەشداری یانەکانی هەولێر، سلێمانی، قەڵا، سۆران و کەیوان دەستیپێکرد، هەولێر و سلێمانی تا ئێستا تووشی شکست نەبوون و شکستیان بە سەرجەم رکابەرەکانیان هێناوە.

هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەم یانەی قەڵا لە هۆڵی داخراوی فەرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی کەیوانی شاری کەرکوک دەکات.

تیپی تۆپی دەستی یانەی قەڵا

بەهۆی گرفتە داراییەکان لە 10 ساڵی رابردوودا ئەمە دووەم جارە خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لەدوای 9 ساڵ خولەکە دەستیپێکردەوە و یانەی هەولێر بووە پاڵەوان.

بەڵام گرفتە گەورەکانی بەردەم خولەکە هێشتا ماون، لەم وەرزە تەنیا 5 یانە ئامادەبوون بەشداری خولەکە بکەن، یانەکانی سیروانی نوێ، نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، ئارارات، ئاکرێ و سۆلاڤ بەشدارییان نەکردووە و بەشێک لە یانەکان بەهۆی نەمانی یاریزان تیپەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

رزگار مەولود، یاریدەدەری راهێنەری یانەی هەولێر

 

ناوبژیوانان هەژار جیهاد و پەرێز عوسمان

 

هەردوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، کەمال محەمەد و مەریوان عەبدول کەریم

بابەتی زیاتر

Back to top button