فۆرمولا وەنگرنگترین

ماکس ڤێرستاپن باسی جێهێشتنی تیمی رێدبوڵ دەکات

''ناسەقامگیرییەکی زۆر لە تیمی رێدبوڵدا هەیە''

یاریگا –

ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی رێدبوڵ و پاڵەوانی سێ ساڵی رابردووی فۆرمولا وەن دووپاتیدەکاتەوە، تیمە نەمساییەکە جێناهێڵێت.

سەرەڕای زیادبوونی کێشەکانی نێوان باوکی ماکس و کریستیان هۆرنەر، بەڕێوەبەری تیمی فۆرمولا وەنی رێدبوڵ، کەچی شۆفێرە هۆڵەندییەکە رەتیکردووە، کێشەکان ببنە هۆکارێک بۆ جێهێشتنی تیمەکە

لە رێدبوڵ دڵخۆشم و تاوەکو ئاستی ئاوا بەرز پێشکەش بکەین، هیچ هۆکارێک بۆ جێهێشتنی تیمەکە نادۆزمەوە. رێز لە گرێبەستەکەم لەگەڵ رێدبوڵ دەگرم و ئەمە بەردەوام نیازی من بووە.

گرێبەستی ڤێرستاپن لە ساڵی 2028 لەگەڵ رێدبوڵ بەسەردەچێت. لە ماوەی رابردوودا زۆر باس لە جێهێشتنی تیمی رێدبوڵ دەکرا، دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە تیمی مێرسێدێس زیادببوون، ئەمەش دوای پەیوەندیکردنی لویس هامڵتن بە تیمی فێراری بۆ وەرزی داهاتوو.

لە کۆتاییەکانی مانگی فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، بە تۆمەتی رەوشتی ‘نا پەسند’ لەگەڵ کارمەندێیکی تیمی رێدبوڵ، لێکۆڵنەوە لەگەڵ هۆرنەر کرا و بێ تاوان دەرچوو، بەڵام لەو ساتەوە، باوکی ماکس هێرشی توندی دەکاتە سەر و مشتومڕی زۆر لەسەر بەردەوامی لە پۆستەکەی هەیە.

ماکس پلەی یەکەمی خەڵاتی گەورەی بەحرێنی بەدەستهێنا و ئەمە هەشتەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو و 55مینی کاروانی وەرزشییەتی.

یۆش ڤێرستاپن (باوکی ماکس) بەڕێوەبەری سیمبووڵی رێدبوڵ لەبارەی قەیرانەکان دەڵێت

کێشە و ناسەقامگیری لە تیمی رێدبوڵدا هەیە، بەردەوام هۆرنەر کێشە بۆ رێدبوڵ دروست دەکات. نابێ پڕۆسەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دەتەقێتەوە.

شەممەی داهاتوو، کێبڕکێی دووەمی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن لە جەددە، سعودیە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button