ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام ناوی خۆی لە مێژووی چامپیۆنزلیگ نووسیەوە

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناوی خۆی لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نووسیەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تاكە گۆڵەكەی یانە شاهانەكە ڤینیسیۆس جونیۆر بە ئەسیستی جود بێڵینگهام لە خولەكی 65ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

بەپێی زانییارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان جود بێڵینگهام بە 20 ساڵ و 251 رۆژ بوو بە سێیەم بچوكترین یاریزان لە شەش یاری یەك لە دوای یەك بەشداری لە كردنی گۆڵ بكات.

ئەستێرە ئینگلیزیەكە لە دوای هەریەك لە كیلیان ئیمباپێ بە 18 ساڵ و 337 رۆژ و ئێرلینگ هالاند بە 20 ساڵ و 231 رۆژ.

تا ئێستا هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان، بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button