کوردستانگرنگترین

رانیە بەهۆی ژمارەی درێسی یاریزانێکی برایەتی داوای سێ خاڵی یارییەکەیان دەکات

یاریگا –

لەبەر ئەوەی ژمارەی درێسی محەمەد سابیر یاریزانی برایەتی لە یارییەکەیان بە لەزگە لە درێسەکە درابوو، رانیە سکاڵای تۆمار کردووە و داوای سێ خاڵی یارییەکەیان دەکات.

بێستوون ئیبراهیم بەرپرسی راگەیاندنی یانەی رانیە لە لێدوانێکی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’بەگوێرەی پەڕاوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەبێت ژمارەی درێسی یاریزانان بە نووسین یان بە دوورین لە درێسەکە بدرێت، لە یاریی دوێنێی یانەکەمان بەرامبەر برایەتی، محەمەد سابیر یاریزانی برایەتی ژمارە 44 بە لەزگە ژمارەکەی لە درێسەکەی درابوو، بۆیە ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و داوای سێ خاڵی یارییەکە دەکەین’.

بەگوێرەی یەکێک لە خاڵەکانی پەڕاوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، دەبێت یاریزانان لە ژمارە 1 بۆ 99 ژمارەیەک بۆ درێسەکەیان بپۆشن و دەشبێت ژمارەی درێسەکان بە نووسین یان دوورین بێت، نەوەک بە لەزگە.

دوێنێ سێشەممە لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان، برایەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە رانیەی بردەوە، کە بیلال ساڵح لە خولەکی 6 بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ برایەتی کرد.

رانیە بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان دێت و برایەتیش بە هەژمارکرانی سێ خاڵی یارییەکەی رانیە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button