ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ: لێرە كێشەی زۆرم هەیە

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال سۆسیداد دەكات.

شەوی رابردوود ریال سۆسیداد لە یاریگای ئانویتای تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 15 و 56 تۆمار كران.

بەو ئەنجامەش بەشێوەیەكی فەرمی پاریس سانجێرمان خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ CANAL+ كیلیان ئێمباپێ گوتی:

بەڵێ كێشەم زۆرە لێرە، بەڵام لویس ئێنریكێ یەكێك نیە لەوانە، هەموو شتێك باشە لەگەڵ راهێنەر.

ئەمڕۆ پلانێكی روونمان هەبوو، ئامانجیشمان یەك بوو، ئەویش گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بوو، ئێمە دەمانزانی چۆن بە خێرایی گۆڵ بكەین و تا كۆتاییش تووشی ئاستەنگ نەبووینەوە.

ئێمە دەمانزانی كە دەبێت لە یارییەكەدا لە یاریگادا بین و هیواكانی سۆسیداد بۆ گەیشتن بە چارەكی كۆتایی لە ناو ببەین.

دڵخۆشین بە سەركەوتنمان، ئەمە ئامانجی ئێمەیە و دڵخۆشین بە بەدەستهێنانی، هەوڵ دەدەین لە قۆناخی داهاتوودا ئەوە دووبارە بكەینەوە، كاتێك گۆڵەكەم كرد نەمدەزانی تۆڕی گۆڵەكە دڕاوە.

سەركەووتنی بایرن میونشن بۆ قۆناخی چارەكی كۆتایی، شتێكی باشە، لەم ئاستەدا باشترین تیمەكان ماونەتەوە و ئێمەش یەكێكین لەوانە.

ئەمڕۆ سەلماندت كە یاریزانێكی گرنگیت؟ نەخێر، من پەیامی تایبەتم نییە، من یاریزانێکم کە دەمەوێت رکابەریی چامپیۆنزلیگ بکەم، پاڵەوانێتییەکی زۆر گرنگە، هەوڵدەدەم هەمیشە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، هەندێکجار لەوەدا سەرکەوتوو دەبم، هەندێکجاریش نا هەرگیز نابمە یاریزانێك کە خۆم بشارمەوە.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ئێمباپێ بەشداری لە 8 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button