ئیسپانیا

بارسێلۆنا هەواڵێک سەبارەت بە گواردیۆلا رەت دەکاتەوە

یاریگا –

میدیاکانی نزیک لە بارسێلۆنا رەتی دەکەنەوە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، پەیوەندی بە پێپ گواردیۆلا کردبێت و داوای هاوکاری لێکردبێت.

بارودۆخی بارسێلۆنا، بەهۆی راگەیاندنی بڕیارەکەی چاڤی بۆ جێهێشتنی یانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا خراپتر بووە و بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشەیەکی نوێ کردووەتەوە.

گەڕان بەدوای راهێنەرێکی باش و مەزن کە توانای جێبەجێکردنی فەلسەفەی ئەم یانەیەی هەبێت دەستی پێکردووە و لە چەند هەفتەی رابردووشدا ناوی زۆرێک لە راهێنەری بەناوبانگەکانی تۆپی پێی ئەوروپا شانبەشانی ناوی ئەم یانەیە بیستراوە.

بەڵام پێدەچێت بارسا تا ئێستا نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی و هیچ بژاردەیەکی دیاریکراوی هەڵنەبژاردووە. ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی دەنگۆی پەیوەندیکردنی بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا بۆ هاوکاری وەرگرتن لە گواردیۆلا بڵاو بووەوە.

تەنانەت هەندێک لە میدیاکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئامۆژگاری لاپۆرتای کردووە کە رۆبێرتۆ دی زێربی وەکوو جێگرەوەی چاڤی دەست نیشان بکەن و ئەو باشترین بژاردەیە بۆ سەرکردایەتی یانەکە.

بەڵام ئێستا سپۆڕت میدیای نزیک لە بارسێلۆنا رایگەیاند کە لاپۆرتا لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ گواردیۆلا نەبووە و بە هێص شێوەیەک داوای هاوکاریان لێی نەکردووە، گەڕانەکانیش لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەوە بۆ دۆزینەوەی باشترین شوێنگرەوە بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button