ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی پلانێك بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ئاردا گولەر دادەنێت

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانێك بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ئاردا گولەر دادەنێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئاردا گولەر بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی فەنەرباچێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لەو كاتەوەی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردووە گولەر تەنیا لە پێنج یاریدا چەند خولەكێكی كەم بەشداری كردووە و لەلایەن راهێنەرە ئیتاڵیەكەوە پشتی پێ نابەسترێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ كارلۆ ئانچێلۆتی بە نیازە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ئاردا گولەر بە شێوەی خواستن بدات بە یانەیەكی دیكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئانچێلۆتی پێی وایە ئەوە باشترین رێگایە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی یاریزانە توركیەكە.

كارلۆ ئانچێلۆتی و ئاردا گولەر

بابەتی زیاتر

Back to top button