ئیسپانیا

بۆچی پێدری دوای بەجێهێشتنی یاریگا گریا؟

یاریگا –

پێدری دوای ئەوەی لە دوایین یاریی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت، لەسەر کورسی یەدەک دەستی بە گریان کرد، کە دوو ساڵە پێکان بەرۆکی ئەو ناوەڕاستکارەی بارسێلۆنای گرتووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی ئەو پێکانەی پێدری لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو تووشی بوو، سێیەمجارە لە هەمان شوێن دووچاری دەبێت، پێدری ترسی هەیە ناچار بێت نەشتەرگەریی ئەنجام بدات، بۆیە لە خەمی ئەوەی لەوانەیە تا کۆتایی وەرز لە یاریکردن داببڕێت، لەسەر کورسی یەدەک دەستی بە گریان کرد.

Image

پێدری سێیەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دێت و بەهۆی پێکانەوە ئەم وەرزە لە 15 یاریی یانەکەی بێبەش بووە، کە هەر سێ جارەکە پێکانەکەی لە ماسووڵکەکانی رانی راستی بووە، وابڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی بۆ بکرێت و یەکلا بکرێتەوە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان نا.

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، بە رێژەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت پێدری پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت، ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت تا کۆتایی وەرز لە یاریکردن دادەبڕێت و بە رێژەیەکی زۆر بەشداریکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش بێبەش دەبێت کە وابڕیارە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

پێدری لە کاروانی وەرزشی خۆیدا حەفت جار تووشی پێکان بووە و 401 رۆژ لە یاریکردن دابڕاوە و لە 62 یاری بێبەش بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button