ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی ژمارەیەكی دیكەی خراپی بە ناوی خۆی كرد

یاریگا-

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ژمارەیەكی خراپی دیكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بە ناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

لەو یارییەدا چاڤی هێرناندێز بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە بڕیاری ناوبژیوان كارتێكی زەرد بە روویدا بەرز كرایەوە.

لە دوای وەرگرتنی ئەو كارتە زەردە چاڤی هێرناندێز ژمارەیەكی خراپی دیكەی یانە كەتەلۆنییەكەی لە لالیگا بە ناوی خۆی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان چاڤی هێرناندێز 15 جار كارتی زەرد بە روویدا بەرز كراوەتەوە لە خولی ئیسپانیا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەو كاتەوەی چاڤی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە كەتەلۆنییەكەی وەرگرتووە هیچ راهێنەرێك نەبووە زیاتر لەو راهێنەرە كارتی زەرد بە روویدا بەرزكرابێتەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدڕیدی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button