ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە فیران تۆرێس، بالدێ، گاڤی و ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بلباویش بە 49 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، ئینیگۆ مارتینێز، ئاراوخۆ ، كۆندێ

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ، كریستێنسن، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: پێدری، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button