ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەکانی مەدرید لەبارەی یارییەکەی ڤالێنسیا: ئابڕووچوونی لالیگا

یاریگا –

رۆژنامەکانی مەدرید لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیاندا بە توندی رەخنەیان لە بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکەی ڤالێنسیا و ریال مەدرید گرتووە و بە ‘ئابڕووچوون’ـیان ناو بردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەی ساتی ناڕەزایەتی یاریزانانی ریال مەدریدی داناوە بەرامبەر خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا، بە مانشێتێکی گەورە نووسیویەتی ‘ئابڕووچوونی پاڵەوانێتییەکە’.

Image

لەلایەکی دیکە، رۆژنامەی مارکاش لە رووپەڕی ژمارەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس هاوڕابووە و بڕیارەکەی خیل مانزانۆی بە ‘ئابڕووچوون’ ناوبردووە، مارکا لە مانشێتی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی ‘ئابڕووچوونی مێستایا’، وەکو هێمایەک بۆ یارییەکەی ریال مەدرید کە لە یاریگای مێستایا بەڕێوەچوو.

خۆسیێ فێلیکس دیاز رۆژنامەنووسی مارکا لەبارەی رووداوەکەی یاریی ریال مەدرید و ڤالێنسیا نووسیویەتی ‘ئابڕووچوونەکە هێندە گەورەیە، تەنانەت لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیاش دۆش داماون، لە بڕیارەکەی مانزانۆ تێناگەن’.

بابەتی زیاتر

Back to top button