ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا بە درێسی وەرزی رابردوو یاریی کرد؟

یاریگا –

ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لە گەڕی بیست و حەفتەمی لالیگا، بە درێسی وەرزی رابردووی یاریی کرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی درێسی یەکەم و دووەم و سێیەمی ئەم وەرزەی ریال مەدرید لەگەڵ رەنگی درێس و شۆرتی ڤالێنسیا نەدەگونجا، ریال مەدرید بە ناچاری لەو یارییە بە درێسی وەرزی رابردووی یاریی کرد.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی درێسی دووەمی ریال مەدرید رەنگی رەشە و رەنگی شۆرتی ڤالێنسیاش رەشە، بۆ ئەوەی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوولا تێکەڵ نەکات و بەگوێرەی یاسای تۆپی پێ نەدەبووایە ریال مەدرید بە درێسەکانی ئەم وەرزەی یارییەکە ئەنجام بدات، بۆیە بە درێسی وەرزی رابردووی رووبەڕووی ڤالێنسیا بووەوە، کە وەرزی رابردوو لە یاریگای مێستایا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکست بوو.

ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە لالیگا لەگەڵ ڤالێنسیا 2-2 یەکسان بوو، کە لەو یارییە بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەوە قسەی زۆر لەبارەوە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button