یاریگا

گواردیۆلا بۆ لاپۆرتا : ئەم پیاوە بکەنە راهێنەری بارسێلۆنا

یاریگا-خوان لاپۆرتا پەیوەندی بە پێپ گواردیۆلاوە کردووە تاوەکو بۆچوونی ئەو وەربگرێت بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەری وەرزی داهاتووی بارسێلۆنا و ئەویش یەک ناوی پێداوە.

بەگوێرەی پڕۆگرامی “تۆت کۆستا”ی رادیۆی کاتالۆنیا، پێپ گواردیۆلا بە لاپۆرتای راگەیاندووە  رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری برایتن هەڤ ئەلبیۆن بکەنە جێگرەوەی چاڤی.

دی زێربی ئیتاڵییە و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی برایتن هەڤ ئەلبیۆن و ئەو یانەیەی گەیاندووەتە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی پریمەرلیگ سەرەڕای رکابەریی سەختی ئەو خولە.

ئەم هەواڵەی رادیۆی کاتالۆنیا لە کاتێکدایە،  بەر لەوەش دەنگۆی ئەوە هەبوو دی زێربی یەکێک بێت لەو راهێنەرانەی لاپۆرتا بیری لێدەکاتەوە. لە ئێستادا بژاردەکانی دیکەی ئەو یانەیە بریتین لە هانسی فلیک و تۆماس توخێل.

بابەتی زیاتر

Back to top button