ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

پێش ئەو یارییە كارلۆ ئانچێلۆتی تواناكانی هەریەك لە كارڤاخال، كاماڤینگا،خۆسێلو و جود بێڵینگهامی بۆ گەڕاوەتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزلونین

هێڵی بەرگری: مێندی، چوامینی، رودیگەر، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: بێڵینگهام، كاماڤینگا ، كروس، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و ڤالێنسیاش بە 36 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button