ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن نرخی ئالفۆنسۆ دەیڤز دیاری دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی نرخی ئالفۆنسۆ دەیڤزی كەنەدی و بەرگریكاری یانەكەی دیاری دەكات.

گرێبەستەكەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەرگریكارەكە رەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی بێڵد، دەیڤزی 23 ساڵان داوای موچەیەكی بەرز دەكات لە ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن، بۆیە یانە باڤارییەكە ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانەكەی ببێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید بە جدی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بایرن میونشن بۆ دەستبەرداربوون لە ئالفۆنسۆ دەیڤز داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

ئالفۆنسۆ دەیڤز بە درێسی بایرن میونشن

دەیڤز لەم وەرزەی بۆندسلیگا 19 یاری كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button