راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | دانا کامەران ئەستیرەی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان بوو

یاریگا –

دانا کامەران ئەستێرەی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم وەرزە لە هەر گەڕێک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی بیست و دووەم لە یاریی دێربی پیرمام دووانەی بەرامبەر ئارارات تۆمارکرد، پێشمەرگەی هەولێر بەو دوو گۆڵە لە ئاراراتی بردەوە و زیاتر خۆی لە شێروانەی پێشەنگ نزیککردەوە.

دانا کامەران لە یارییەکەی پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات کە بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی تیپی میواندار کۆتایی هات، لە خولەکەکانی 11 و 48 هەردوو گۆڵەکەی یارییەکەی کرد و سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

دانا کامەران ئەستێرەی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان
دانا کامەران ئەستێرەی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان

دانا کامەران بەو دووانەی لەم گەڕە کردی هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان و بەپێش یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق کەوتەوە، دانا لە 22 یاریی خولەکە 13 گۆڵی کردووە کە دوو گۆڵی بە لێدانی سزا بوون.

لە گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان، لەکۆی هەشت یاری 13 گۆڵ تۆمارکران، رانیە، سۆران، شەقڵاوە، زاخۆ، دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر بردنەوەیان بەدەستهێنا، شێروانەی پێشەنگیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ ئاکرێ یەکسان بوو.

پێشمەرگەی هەولێر سوودمەندترین یانەی ئەم گەڕە بوو، جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ شێروانەی یەکەم بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە و لە پلەی دووەم بووە خاوەنی 37 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button