یاریگا

کاپتنی مەدرید تووڕەیە لە راهێنەرەکەی

پەیوەندییەکانی نێوان کارلۆ ئەنچلۆتی و ناچۆ فێرناندێز وەکو جاران نەماوە و گرژی تێکەوتووە.

مەدرید لەژێر دەستی ئەنچلۆتی وەرزێکی نایاب پێشکەش دەکات و راهێنەرە ئیتاڵییەکە ناودارە بە  پتەویی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکانی،  بەڵام ئەتلەتیک دەڵێت گرژی کەوتۆتە نێوان ئەنچلۆتی و ناچۆ.

ناچۆ لە وەرزی ئەمساڵدا زۆر زیاتر دەردەکەوێت لە ساڵانی رابردوو بەهۆی پێکانی ئالابا، میلیتاو و رودیگەر بەڵام پێی وایە هێشتا جێگەی متمانەی ئەنچلۆتی نیە و تەنها لە ناچاریدا یاری پێدەکات.

بەگووتەی سەرچاوەکە، نیگەرانییەکانی ناچۆ گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی گۆڕانکاری پێککرا لە کاتێکدا هیچ بەرگریکارێک نەبوو جێگەی بگرێتەوە بەڵکو ئەنچلۆتی، چوامێنی گەڕاندەوە هێڵی بەرگری. ئەمە وایکردووە دووبارە ئەو یاریزانە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە لە هاوین ئەگەر هاتوو ئەنچلۆتی لە یانەکە مایەوە.

جگە لە ناچۆ، ئاردا گولەر بەهەمان شێوە نیگەرانە لە کەمی خولەکەکانی یاریکردنی، سەرەڕای ئەوەی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button