ئینگلتەراگرنگترین

پۆچیتینۆ: ئاستمان نایاب نەبوو، بەڵام سەرکەوتنمان بەدەستهێنا

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ده‌ربڕی

پۆچێتینۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ ئای تی ڤی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گوتی، پێموایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە ماوەی هەفتەکەدا دوو یارییمان كرد قورس بوو، دڵخۆشم.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیپه‌كه‌م هەوڵێکی زۆریاندا بردنه‌وه‌كه ئاسان نەبوو، لیدز تیپێکی زۆر باشە، یەکێک بوو لە باشترین تیپەکانی پاڵەوانێتییەکە، ئاستمان نایاب نەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا گۆڵمان تۆمارکرد و یارییەکەمان بردەوە، ئەوان پڕبوون لە متمانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە ئەم جۆرە رووبەڕووبوونەوەیە وەک یاری کۆتاییه‌، فێره‌ ئەزموونێکی باش دەکات بۆ ئەوەی هەموو هەفتەیەک باشتر بێت.

لە کۆتاییدا گوتی، تیپەکەم ڕۆحیه‌تێكی باشی هەیە و پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانەکان زۆر باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button