ئیتاڵیاگرنگترین

لیاو دڵی هاندەرانی میلان خۆش دەکات

Yariga App

یاریگا –

رافایێل لیاوی پۆرتوگالی نیازی جێهێشتنی ئەیسی میلانی نییە.

تۆڕی سکای سپۆرت نوێترین چاوپێکەوتنی رافایێل لیاوی ئەستێرەی ئەیسی میلانی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی داوەتەوە و داهاتووی خۆیشی لە میلان دەبینێت.

میلان یارمەتیدام وەک پیاوێک و یاریزانێک گەشە بکەم، ناتوانم جێیبهێلم، داهاتووی من لە میلانە، من لەسەر بنەمای دڵسۆزبوون پەروەردە کراوم.

ئەفسانەکانی میلان زۆر یارمەتیدەرم بوون، ماڵدینی و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ زۆر هاوکاربوون لە گەشەکردنم.

بەهۆی ئالێساندرۆ دێل پیێرۆ درێسی ژمارە 10ـم هەڵبژارد.

وەڵامەکەی لیاو لە کاتێکدایە ناوی یاریزانەکە بەستراوەتەوە بە پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا، باس لەوە دەکرێت پاریسییەکان وەک شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ لەو ئەستێرە پۆرتوگالییە دەڕوانن.

لیاو لە هاوینی 2019 بە بڕی 49.50 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 195 یاری کردووە، 52 گۆڵی کردووە و 44 گۆڵیشی درووستکردووە.

لە وەرزی 21/22 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا و بەباشترین یاریزانی یانەکەشی بۆ ئەو وەرزە دیاریکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button